گەرمیان.. هاوڵاتییەك بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" هاوڵاتیەک لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسندا مینێک پێیدا تەقیەوە و گیانی لەدەستدا، بەڵام تا ئێستا ناسنامەكەی نەزانراوە". 

مقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی مەجید سالار سەر بە ناحییەی قۆرەتوو هاووڵاتیەك لە كاتی كۆكردنەوەی ئاسندا دەستكاری مینێكی كۆنی پاش ماوەی بەعسی كردووە و لە ئەنجامدا پێیادا تەقیووەتەوە و گیانی لەدەستداوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی نەبوونی ناسنامە، تەرمەكە ناناسرێتەوە، هەر كەس كەسوكاری دەناسێتەوە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلەكەی، كە لە جۆری (جێب وازە) كەسوكاری ئاگادار بكاتەوە سەردانی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار بكەن.


PM:01:55:18/12/2021