شه‌وی 12ی ته‌موز واته شه‌وێک دوای کۆنترۆڵکردنی بیری نه‌وتی بای حه‌سه‌ن له ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڕان و مه‌خمور، پارتی هێزێکی تایبه‌ت ده‌نێرێت بۆ به‌هێزکردنی ئه‌و بیرانه‌ی له بای حه‌سه‌ن کۆنترۆڵی کردوون، هاوکات هێزێکیش ده‌یه‌وێت هێزێک به‌ره‌و ناوچه‌ی که‌یوان بنێرێت تا ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌کانی که‌یوان، به‌ڵام یه‌کێتی نه‌یهێشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس به سپی میدیای راگه‌یاند شه‌وی دوای کۆنترۆلکردنی ئه‌و بیرانه‌ی ناوچه‌ی دبس و سه‌رگه‌ڕان، پارتی به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆلکردنی بیره‌کانی ناوچه‌ی که‌یوان هێزێکی ناردووه به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام یه‌کێتی پێیده‌زانن و په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌که‌ن که هێز نه‌هێنن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه چونکه ئه‌وان کهمینێان هه‌یه له‌و شوێنانه.( ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێن ناهڵێن و ته‌قه‌تان لێده‌که‌ین).
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه هێزه‌کانی پارتی به‌رنامه‌که‌یان ههڵووهشایهوه، چونکه ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ده‌هاتن بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌ی که‌یوانیش.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه هه‌ر ئه‌و شه‌وه پارتی هێزێکی تری به‌رگری ئاسمانی له‌ترسی بۆردوومانی فرۆکه‌کانی عیراق هێناوه‌ته ناوچه‌ی بای حه‌سه‌ن وکێڵگه نه‌وتییه‌کانی تری ئه‌و ناوچه‌یه.