سلێمانی.. رێگا لە بارهەڵگر دەگیرێت بچنە ناو شارەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی بارهەڵگر دەکاتەوە کە لە سبەینێوە ٣ شەممە بۆیان نییە بچنە ناو شاری سلێمانیەوە.
 
دەقی ئاگادارییەکە:   
  
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی سوارڕەوی بارهەڵگر دەکات کە لە سبەینێ ٣ شەممەوە واتە بەرواری 21.12.2021 لەکاتژمێر ٧ی بەیانییەوە بۆ ٩ی بەیانی ڕێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.   
  
جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان لەو دوو کاتژمێرەدا لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆی سلێمانی و بازگەکانی دەرەوەی شارەوە دەبێت.   
  
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە پێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات بەهیوای ئەوەی هەموو لایەک پابەند بن بۆ ئەوەی دووچاری سزایی یاسایی نەبنەوە.   
  
ئەم بڕیارە سەرجەم سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراویش دەگرێتەوە.  



PM:02:59:20/12/2021