پهروهردهی ههولێر رایدەگەیەنێت" سبەینێ سێشهممه له سهرجهم ناوهندهكانی خوێندن به حكومی و ناحكومیهوه پشووی فهرمی دەبێت".
بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش وەرگرتنی رەزامەندی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر وەک ئامادەسازی بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کەشوهەوا، سبەی سێشەممە پشووی فەرمی دەبێت.
ئەوەش هاتووە" پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە (حکومی و ناحکومی) لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر جگە لە پەروەردەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوە".
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر ئاماژەی بەوەکردبوو، بەهۆی بارینی بارانی بە خوڕ و مەترسی دروستبوونی لافاو، بە مەبەستی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابییانی سنورەکە دەوامی قوتابخانەکان لە سنوری ناحیەی (دارەتوو و قوشتەپە) بۆ سبەینێ سێشەممە راگیراوە.