ئێوارەی ئەمڕۆ تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کەمترین حاڵەتی مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٣٣٦ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ١٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٤٥٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٩١ هەزار و ١٨٠ كەس و لەوانە ٢٤ هەزار و ٨٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٦٠٨ هەزار و ٦٩ كەسیان چاكبونەتەوە.