شەوی ڕابردوو دایكێك و چوار
منداڵی لە گوندێكی نزیك ئاكرێ بەهۆی دووكەڵی خەڵووزەوە خنكان تەرمەكەیان
لە نەخۆشخانەی ئاكرێیە.
بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە
لە گوندی قۆبكەی ئاكرێ ڕوویداوە، دایكەكە و چوار منداڵەكەی لە خەودا بوون و بەهۆی
ئەوەی خەڵووزیان كردووەتەنێو تەنەكەیەك و ئاگرەكەی كوژاوەتەوە بووەتە دووكەڵ و
خنكاون، پیاوی خێزانەكەش پێشمەرگەیە و لە کاتی دەوامدا بووە.
هەر بە پێی زانیارییەكان،
یەكێك لە منداڵەكان تەمەنی ١٨ ساڵە و خاوەنپێداویستی تایبەتبووە و سێ منداڵەكەی دیكەش تەمەنیان لەنێوان
سێ ساڵ بۆ پێنج ساڵدایە.
بیلمەس مستەفا، تەمەن ٤٢
ساڵە
رەوان عوزێر خدر، تەمەنی
٩ ساڵە
موراد عوزێر خدر، تەمەنی
١١ ساڵە
سەعد عوزێر خدر، تەمەنی
٢٨ ساڵە
خەلات عوزێر خدر، تەمەنی ١٢ ساڵە