وەزارەتی دارای و
ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "مووچەی مانگی (٤،٥،٦) پێکەوە دابەشدەکرێت
.
ئەمڕۆ
پێنج شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی
کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی
دانەمەزراو بۆ مانگەکانی (٤،٥،٦) ی ساڵی ٢٠٢١، بە یەک بڕ بۆ هەرسێ مانگ.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا
کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی لەسەرە ئاماژەی بەوەشکردوە، پاڵپشت بە
نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی
وانەبێژی دانەمەزراو بۆ مانگەکانی (6،5،4) ی ساڵی ٢٠٢١.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، شایستە
داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بۆ هەرسێ مانگەکە بەم شێوەیە دابەشدەکرێت،
هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروتر٥٥٠ هەزار دینار و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش
٤٥٠ هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.