وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، له‌گەڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم کۆبۆوە، له دیدارەكەدا خواستی هاوبه‌شیان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاری هاوبه‌ش دوپاتكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له لویجی دی مایۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و شاندێكی دیپلۆماسی و سه‌ربازی یاوه‌ری كرد، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق، كونسولیان له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا باسی له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كرد و جه‌ختی له به‌رده‌وامی پشتگیری ئیتاڵیا بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی له تێكشاندنی داعش و میوانپه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌ردانێكی فه‌رمی بانگهێشتی ڕۆما كرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا، هه‌ردوولا خواستی هاوبه‌شیان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاری هاوبه‌ش دوپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌ڕووی ئابوری و كولتورییه‌وه.
دۆخی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنی حكومه‌تی داهاتوو، پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی داعش، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كانیان، دۆخ و گرنگی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه به گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌كه بوو.