وێنە.. نەوەی نوێ نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکات

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سەرجەم شارەکانی هەرێم، نەوت دابەش دەکات بەسەر ئەو هاوڵاتیانەی پێویستیان پێیەتی و توانایان نییە بیکڕن.

 

دوێنێ پێنجشەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند "بریارمان دا بە دابەشکردنی نەوت لە هەموو شارەکاندا و لە سەرانسەری هەرێم، بەسەر ئەو خێزانە بەرێزانەی کە رەنگە توانایان نەبێت و پێویستیان پێی هەبێت."

وتیشی، "حکومەتیش با خەریکی دابەشکردنی درۆ و دزینی پارەی نەوتی هاوڵاتییان و دزینی داهاتی هەرێم بێت و لەولاشەوە میلەتەکەمان لە سەرما و لە لافاو و لە دەریاکاندا بخنکێن و رەق ببنەوە و ئەویش بێ باک بێت لەم سەرما و دۆخە قورسەی بۆ هاوڵاتییانی دروست کردووە."

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی چەند ساڵێکە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت وەستاوە، یانیش زۆر بەسستی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت، کە ناتوانێت لە سەرمای زستاندا سودی لێوەربگرن، هەربۆیە خواستی هاوڵاتیان لەسەر زۆپای غاز و ئامێرە کارەباییەکان زیادی کردووە، ئەمەش زۆر جار ڕووداوی نە خوازراوی لێکەوتووەتەوە.



PM:12:49:24/12/2021