هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک دەداتە شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە،لە دروست بوونی تەم و مژ داوا دەكات، خێرایی كەم بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری دەداتە تەواوی شۆفێران کە خێرا نەبن لە لێخوڕیندا بەهۆی دروست بوونی تەمێکی زۆر، بەتایبەت لە کاتەکانی ٦ بەیانی تا کاتژمێر ١٠،  تەم لە زۆربەی ناوچەکاندا دروست دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، "داوا لە شۆفێران دەكەین خێراییەكانیان كەم بكەنەوە بۆ كەمتر لە خێرایی ڕێگە پێدراو و لایتی تەم بەكاربهێنن".

 



AM:10:25:25/12/2021