ئاماری قوربانییەکانی بەلەمە نقوم بووەکەی دەریای ئیجە بەرزدەبێتەوە

نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان، ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی کۆچبەران لە دورگەی بارۆس-ی یۆنان، (١٦) کۆچبەر خنکاون".

شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە وڵاتی یۆنان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی لە ڕووداوێکی نەخوازراودا بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی (پـــارۆس) تێکشکا. 

نوێنەری دەزگای لوتکە ئەوەشی خستەڕوو، لە لایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنان (٦٣) کۆچبەر ڕزگار کران و تەرمی (١٦) کۆچبەری دیکەش لەم ڕووداوەدا دەدۆزرێتەوە بەوتەی ڕزگاربووی ڕووداوەکە زیاتر لە پێنج کۆچبەر بیسەروشوێن بون، تا ئیستا گەڕان و ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن بەردەوامی هەیە. 

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە سێیەمین ڕووداوی ژێر ئاوکەتنی بەلەمی کۆچبەرانە لە دەریای ئیجەدا، ئاماری قوربانی و بیسەروشوێن بووەکان لە هەڵکشاندان. 


PM:01:55:25/12/2021