وەزارەتی تەندروستی گشتاندنێك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان دەکات و چۆنێرتی دەوامی پشووی جەژنی له‌دایكبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢٢ لە هەرێمی کوردستان راگه‌یاند.
لەو گشتاندنه‌دا كه واژووی سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی له‌سه‌ره، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رۆژانی پشووی له نه‌خۆشخانه‌كان و ته‌واوی بنكه و فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان راگه‌یه‌ند و دووپاتیكرده‌وه، فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش پابه‌ندی ئه‌و پشووه ده‌بن، كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌ندراون و رایگه‌یاند، ده‌وامكردن له نه‌خۆشخانه و فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك رێنمایی تایبه‌ت به رۆژانی پشووی ده‌ركرد.