هێرشەکەی سەر کوبانی ٢ قوربانی‌و ٧ برینداری لێکەوتەوە

خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی فورات بڵاویکردەوە" لە هێرشی ئەم ئێوارەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شاری کۆبانێ دوو کەس شەهید بوون حەوت کەسیش برینداربوون".

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆ دەوڵەتی تورکی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ، خانوویەکی بۆردومان کرد، لەو بارەیەوە ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی فورات لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی لەسەر هێرشەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و حەوت هاوڵاتیش برینداربوون و بریندارەکانیش گەیەندراون بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.

ئەنجومەنی جێبەجێکاری هەرێمی فورات ئاماژەی بەوەکرد "ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هێرشی تیرۆریستی لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ئەنجام دەدرێن و لە بێدەنگیی دەوڵەتانی گەرەنتی ئاگربەستدا ئەنجام دەدرێن”.

ئەو ئەنجومەنە ڕاشیگەیاندووە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕوسیای فیدراڵ بەرپرسیارن لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.



PM:11:22:25/12/2021