وێنە.. شاعیرێكی ناسراوی كورد كۆچی دواییكرد

سەید نەجمەدین ئەنیسی شاعیر، نووسەر و لێکۆڵەری دێرینی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.

سەید نەجمەدین ئەنیسی ناسراو بە بەهار مەهابادی، شاعیر، نووسەر و لێكۆڵەری كوردی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لە تەمەنی (٧٠) ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە کۆچی دواییکرد.

سەید نەجمەدین ئەنیسی لە سەرەتای لاوێتییەوە هۆگرییەکی زۆری بە زمان، ئەدەبیات و فەرهەنگی کوردی هەبووە و لەو چوارچێوەیەدا خزمەتێكی بەرچاوی بە زمان و ئەدەبیاتی كوردی كردووە، ڕۆڵێکی کاریگەری لە کۆکردنەوە و ڕێکوپێککردنی شیعری شاعیران و ئەدیبان و هەروەها مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا هەبووە.

ناوبراو تا ئێستا دەیان بەرهەمی لە کۆکردنەوە و ڕێکوپێککردنی شیعری شاعیران و ئەدیبانی کورد لە چاپ داوە کە بەشێکیان بریتین لە( دیوانی حەقیقی، دیوانی ئاوات (سەید کامیل ئیمامی)، دیوانی ئەحمەدی کۆر، دیوانی سابیری، دیوانی چاوەش و دیوانی زەبیحی و...). 

بەرهەمێکی ئەنیسی بە ناوی (ئاوێنەی موکریانی) کە لە ٢٤ بەرگدا نووسراوە، هێشتا چاپ نەبووە، هاوکات دیوانی شیعرەکانی کە لە چەندین قاڵبدا و بە ناوەڕۆکی ئەوینداری و عیرفانی و کۆمەڵایەتی نووسراون، هێشتا چاپ نەکراون.


PM:12:33:26/12/2021