بەهۆی کێشەی تەندروستی ئارایشتگای نیڤان لە سلێمانی داخرا

بەهۆی ئارایشتكردنی خانمان بە جۆرەكانی ( بیبگڵۆ، هایدرۆفیشەڵ و میزۆ) لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئارایشتگای نیڤان یان داخست .

لەراپۆرتی لیژنەی ئارایشتگاكانی قائیمقامیەتی سلێماندا ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٦ی کانونی یەکەم، ئاماژە بەوەكراوە، كە بەهۆی بانگەشەكردن بۆ ئارایشتكردنی خانمان بە جۆرەكانی (بیبگڵۆ، هایدرۆفیشەڵ و میزۆ) بڕیاردراوە بە داخستنی ئارایشتگای نیڤان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی ئەو جوانكارییانەی، كە ئامێری مایكرۆنیدڵتیایدا بەكاردەهێنرێت پێویستە لەلایەن پزیشكی تایبەتمەند بەجوانكاریی و پێستتەوە ئەنجام بدرێت، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگاكە داخراوە و لەكاتی دوبارەكردنەوەی بانگەشەكردندا رووبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە

PM:05:08:26/12/2021