وێنە.. بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی مینێك شوانێك گیانی لەدەستدا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٦ی کانوونی یەکەم، لەكاتی لەوەڕاندنی ماڵاتەكەی لە نزیك گوندی ڕاوگان شوانێك بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، مینەكە لە جۆری ڤاڵمارا بووە و لەناو چاڵە گەورەی گوندی ڕاوگان بووە بە شوانەكەدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

گوندی ڕاوگان، كەوتۆتە سنووری قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان و لە باكوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی دەربەند، پێنجوێن و لە باشوور لەگەڵ گوندی بوبان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ شارۆچكەی پێنجوێن و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی قۆخی مامینە.



PM:06:18:26/12/2021