کورد کەسایەتییەکی دۆستی لە دەستدا


ئەو دیستمۆند توتو دۆستی کورد، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا گیانی لە دەستدا.

 دیسمۆند توتو، قەشەی  باشووری ئەمەفریقا کە کەسایەتییەکی ناسراوی جیهانی بوو، وەک ئاینزایەکی دیار و ڕەشپێستی ناچار بوو لەخەباتی دژی ڕژێمی ئاپارتایددا تێبکۆشێت، بەڵام هەمیشە جەختی لەسەر ئەوە دەکرد کە پاڵنەرەکانی ئایینین نەک سیاسی.

ئەو لەلایەن سەرۆکی کۆچکردوو نیلسۆن ماندێلا وەک سەرۆکی لیژنەی ڕاستی و ئاشتەوایی دانرا بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی کە بەهۆی ململانێی ئاپارتایدەوە لە ئەفریقای باشوور ئەنجام دراوە.

دیسمۆند توتو لە ساڵی ١٩٣١ لە شارۆچکەیەکی بچووک لە دایک بووە کە زۆربەی دانیشتوانی لە کانە زێڕەکانی ترانسڤاڵ کار دەکەن.

ئەو لە سەرەتادا شوێنپێی باوکی کەوت و وەک مامۆستا ئیشی دەکرد، بەڵام لە دوای ناساندنی یاسای پەروەردەیی بانتو لە ساڵی ١٩٥٣ کە ئاپارتایدی لە قوتابخانەکاندا ناساند، پیشەکەی بەجێهێشت.

بەیەکێک لە دۆستە سەرسەختەکانی کورد و سەرۆکی زیندانی کراوە پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدوڵا ئۆچ ئالان ناسراوە.



PM:11:07:26/12/2021