تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کەمترین حاڵەتی مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (٢٢٥) حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٣٩٠) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٩٢ هەزار و ٨٧٥ كەس و لەوانە ٢٤ هەزار و ١٤٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٨٠٨ كەسیان چاكبونەتەوە.