وێنە.. کەسایەتییەکی دیاری کورد دۆخی تەندروستی تێکچوو

دكتۆر مارف عومەر گوڵ نوسەر و یاساناسی دیاری کورد باری تەندروستی تێکچوو. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، د.مارف عومەر گوڵ نووسەر و مامۆستای زانکۆ و کەسایەتی دیاری کوردستان و سلێمانی ئێوارەی دوێنێ جەڵتەی دەماخ لێیدا و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.

پرۆفایلی د. مارف عومەر گوڵ:

- شوێن و ساڵی لە دایک بوون : گوندی هە شەزینی، سەنگاو، چەمچەماڵ، /1956

- یەکەم دامەزراندنی فەرمی : 1983 / فەرمانگەی ئاودێری سلێمانی

- یەکەم دامەزراندنی زانکۆ: 1999کۆلێجی یاسا / زانکۆی سلێمانی

- ساڵی 1982 لەسەر هەڵوێستی سیاسی ماوەیەک لە زیندانەکانی (ئەمنی عامەی بەغداد) بووەو ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە. 

- بڕوانامە

بەکالوریس: زانکۆی بەغداد، کۆلێژی یاسا، 1982

ماجستیر: زانکۆی کییڤ، ئۆکراانیا، 1990

کتێب و لێکۆڵینەوەی زانستی

1.جینۆسایدی گەلی کورد لەبەر رۆشنایی یاسای نێودەوڵەتاندا (کتێب).

2.کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەیی گەلی کورد (کتێب).

3.پێوەندیی مەسەلەی کورد بە یاسای نێودەوڵەتانەوە (کتێب).

4.بارودۆخی کورد لە چەند بابەتێکی یاسای نێودەوڵەتاندا (کتێب).

5.پێکهاتنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیوەندی بە یاسای ناوخۆی دەوڵەتەوە (لێکۆڵینەوە بەزمانی کوردی)، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارە (5/2001).

6.تیۆری ئاسایشی هاوبەش و رێکخستنی نێودەوڵەتی (لێکۆڵینەوەی بە زمانی عەرەبی)، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارە (11/2003).

چالاکیی رۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی

پێشکەشکردنی دەیان کۆڕ و سیمناری رۆشنبیری و یاسایی لەناوخۆو دەرەوەی زانکۆ.

بەشداریکردن لەدەیان گفتوگۆی زانستی لەسەر فیدرالیزم، جیهانگیریی، سیستمی نوێی جیهان، مافەکانی مرۆڤ.

پێشکەشکردنی دەیان سیمینار و بابەت لەرێکخراوەکانی NGO لە کوردستاندا.

ئەندام لە یەکێتی نووسەرانی کورد لەساڵی 1977-ە وە.

ئەندام لە سەندیکای رۆژنامە نوسانی کوردستان.

ئەندام لەسەندیکای یەکێتی ماف پەروەرانی کورد.

دەیان وتار و نوسراوی جۆراوجۆری بڵاوکراوە لە گۆڤار و رۆژنامە کوردی و عەربیەکاندا.

خاوەنی دوو دیوانی چاپکراوی شیعری بەناوی (هێلانەی نوغرۆ) و (خۆری زیندان).

دەیان بابەتی ئەدەبی و شیعری نووسراو وەڕگێراو لەرۆژنامە کوردییەکاندا.

چەند هۆنراوەیەکی کراوە بەسرودو گۆرانی.


AM:08:50:29/12/2021