گۆران ئینزیبات له‌باره‌ی سازكردنی شه‌وە ئاهه‌نگێك بۆ سه‌ری ساڵ ڕوونکردنەوە دەدات

گۆران عومه‌ر ناسراو به‌ گۆران ئینزیبات ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی سازكردنی شه‌وە ئاهه‌نگێك بۆ سه‌ری ساڵ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت" بەبێ بەرامبەر و سوودی ماددی بەشداری شەوە ئاهەنگەکە دەکەم". 

گۆران عومه‌ر پەرلەمانتاری گۆران لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ڕایگەیاند" بەبێ بەرامبەر و سودی ماددی بەشداری شەوە ئاهەنگەکە دەکەم، پەرلەمانتار ھەیە بازرگانی دەکات و کارگەی ھەیە،پەرلەمانتار ھەیە لە کاتی پەرلەمانتاری خوێندنی تەواو کردووە ئەوانە نایاسایین".

ئەوەشی خستەڕوو، دەنگدەرانم ترسی ئەوەیان هەبوو ببمە پەرلەمانتار لە هونەرەکەم داببڕێم بەڵام بەڵێنم پێدان دانەبڕێم، لە ماوەی سێ ساڵی پەرلەمان هیچ جۆرە غایب بونێکم نەبووە لە دانیشتنەکانی پەرلەمان، هاوکات جگە لە پەرلەمانتاری بە هیچ کارێکی تر خەریک نیم، بەڵام لە هونەر دانەبڕاوم.

گۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە لەسەر فڕاکسیۆنی گۆڕان و ئەندامی لێژنەی رۆشنبیری و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستانە، ناوبراو بەر لەوەی ببێت بە پەرلەمانتار یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە میللییە ناسراوەکانی شاری سلێمانی.


AM:10:26:29/12/2021