داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکدەبێتەوە

ناوەنی میدیای ژمارەیی DMC بڵاویکردەوە کە ماوەیەکە لە هەژمارە کەسیەکانی سەر بە داعش لە فەیسبووک چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە فراوان بووە بە تایبەتی دوای " نیشاندانی یاسر جۆرانی سەربڕینی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ئەعەزمیەی بەغدا".

ئەو سەنتەرە لە بەیانەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تووشی شۆک بوون کە ئەو هەموو کۆمێنتەی لایەنگرانی داعشیان لە فەیسبووک بینی".

ئەو سەنتەرە باس لەوە دەکات کە ئەو هەژمارانە زۆریان کۆنبوون جارێکی تر نوێ کراونەتەوە. هەروەها هەندێکیان هەژماری خەڵکی تر بوون هاکراون و لەلایەن هەوادارانی داعشەوە کۆنترۆڵکراون".

دوێنێ هەژماری رێکخراوی داعش وێنەی سەربڕینی ئەفسەرێکی عێراقی بە پلەی عەقید بڵاوکردەوەو بووە مایەی شۆک بۆ خەڵکی عێراق و یادگارە مەترسیدارەکانی دوای ساڵی ٢٠١٤ بیرکەوتەوە.



PM:08:37:29/12/2021