زانکۆی سلێمانیش پشووەکانی درێژ کردەوە


ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی هاوشێوەی زانکۆکانی تری دەڤەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ماوەی هەفتەیەک پشووەکانیان درێژکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە کە هۆکاری درێژکردنەوەی پشووەکان  بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

یەکەم: دەوامی خوێندن لە رۆژی ٢ تاوەکو ٦ی ١ی ٢٠٢٢ رابگیرێت و لەوماوەیەشدا سەرجەم تاقیکردنەوەکان دوادەخرێن و لەرۆژی شەممە رۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بەدەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەکرێتەوە.

دووەم: لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان رێکدەخەنەوە بەجۆرێک کە رۆژی شەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بێت بەگوێرەی تایبەتمەندی کۆلێژەکان .

دوێنێ زانکۆکانی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و هەڵبجە و رانیە پشوو درێژکردنەوەیان راگەیاند.



PM:05:55:30/12/2021