سەدر داوای دەکات جموجوڵی ‌‌هێزە ئەمەریکیەکان لەژێر فەرمانی عێراقدا بێت


لەگەڵ کۆتایی هێنان بە پاشەکشەی هێزە سەربازیە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق، موقتەدا سەدر براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان داوا دەکات بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا رادەستی هێزە عێراقییەکان بکرێت و جموجوڵی ئەو هێزانەی دەشمێننەوە لە ژێر فەرمانی هێزە عێراقییەکاندا بێت.

دەقی داواکارییەکانی موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر:

موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەكدا داوا دەکات:

كۆتایی هاتنی ئەركی جەنگییانەی هێزە سەربازییە نێودەوڵەتییەكان پێویستی بەمانەیە:
- داوایەكی یاسایی رەسمی رەوانەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆئەوەی پەسەندی بكات.
- دیاریكردنی بنكەكانو چۆڵكردنی بنكە سەربازییەكان و رادەستكردنەوەیان تەنها بە سوپای عێراق.
- دیاریكردنی ئەركەكان بە لیستێك و پێویستە پابەندبن پێوەی ‌و پێشێل نەكرێت.
- دیاریكردنی ژمارەی ئەوانەی دەمێننەوە لەسەر خاكی عێراق و بەپێی پێویست بۆ هەر بوارێك.
- جموجوڵی ئەوانەی دەمێننەوە لەناو عێراق و بۆ دەرەوە دەبێت بەگوێرەی یاسا كارپێكراوەكانی عێراق بێت.
- حكومەتی عێراق بە تەنها ئەركی پشتگیری لۆجیستی و ئەمنیی لە ئەستۆدەگرێت‌و هیچ لایەنێكی دەرەكی مافی ئەوەی نیە دەستوەردان بكات.
- رێزگرتن لە بواری ئاسمانی عێراق‌و بەكارنەهێنانی  بەبێ‌ رەزامەندی حكومەتی عێراق.
- عێراق دەوڵەتێكی خاوەن سەروەریی تەواوەتییەو هەر رێككەوتنێك ئەوە تێپەڕێنێت بە هەڵوەشاوە دادەنرێت.
- ئەم هەنگاوە پێشەكییەك دەبێت بۆ كۆتاییهێنان بە بونی بیانی لە داهاتوودا لە نێوشیاندا راوێژكاران‌و ئەوانی تر.
- بوونی هەر هێزێكی سەربازی‌و ئەمنیی لەناو باڵیۆزخانەی ئەمریكادا قەدەغەیەو هێزە عێراقییە رەسمییەكان ئەو كارە لە ئەستۆدەگرن.
- نوێنەرایەتی دیپلۆماتی نێوان هەردوو وڵات دەبێت هاوسەنگ بێت‌و بە گوێرەی بنەما دیپلۆماتییەكان بێت كە لە وڵاتان كاری پێدەكرێت.
- لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێویستە ئەوە جێبەجێ بكات بۆئەوەی  ببێتە كۆتاییهاتنی پراكتیكی داگیركارکاریی.



PM:06:25:30/12/2021