کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان بڵاویکردەوە، بڕیارە
لە سبەینێوە گۆڕانکاری بەسەر خشتەی کارەبای مۆلیدە دێت و وەک پێشتری لێدێتەوە.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا
بڵاویکردەوە، کە لە سبەی یەکشەممەوە پێدانی کارەبا وەک خشتەی پێشووی لێدیتەوە .
ئاگاداری مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ هاوڵاتیان بەم شێوەیەیە:
ئاگاداری
ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنوری شاری
سلێمانی دەکەین. سبەینێ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/٢ بەرنامەی پێدانی کارەبای مۆلیدەکان.
دەبێت وەک پێشووتر کاربکەن.
دەبێت بەمشێوەی لای خوارەوە بێت.
بەیانیان کاتژمێر ٦:٣٠ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٨:٠٠ی
بەیانی دەبێت.
نیوەڕوان کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر
١:٠٠ی شەو دەبێت.
ڕۆژانی هەینی و پشۆ فەڕمیەکان
کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بۆ کاتژمێر ١:٠٠ی شەو دەبێت.
ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکان
شەممە ڕێکەوتی
٢٠٢٢/١/١