وەزارەتی تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبوونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە پێنج کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٥١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٢٣٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا دوو ملیۆن ٩٣ هەزار و ٨٩١ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ٢٤ هەزارو ١٦٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٦٥ هەزارو ٢٠٨ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:06:56:01/01/2022