سلێمانی.. دەستبەسەر کردنی ماتۆڕسکیلەبێ سەرەتاکان بەردەوامە

هەڵمەتی  بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتاکان بەردەوامە، چەندین ماتۆڕسكیلیش دەستیان بەسەداگیراوە.

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد،  ئەمڕۆ یەك شەممە ٢ی کانوونی دووەم، کە دووەم ڕۆژی ساڵی نوێیە، هەڵمەتی دەست بە سەرداگرتنی ماتۆرسكیل بەردەوامە و ژمارەیەك ماتۆرسكیل دەستیان بە سەردا گیراوە و لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت.

ئەوبەڕێوەبەرایەتییە داوایەك لە شۆفێرانی ماتۆڕسكیل دەكات و دەڵێت، " ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسكیل دەكەین بەتایبەت شۆفێری ئەو ماتۆرسكیلانەی كاری دلیڤەری دەكەن پێویستە پابەندی سەلامەتی بن و هۆكارەكانی سەلامەتی لە دەست كێش و كڵاو و سەرئەژنۆ بەكار بهێنن، وە خۆیان دوور بگرن لە ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و بێزاركردنی هاوڵاتیان".

دەشڵێت، "دەبێت شۆفێرانی ماتۆڕسكیل خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕ سكیل بن ، هەر شۆفێرێكی ماتۆرسكیل مۆڵەتی لێخوڕینی نییە بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت بكات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسكیل بە پێچەوانەوە هەر شۆفێرێكی ماتۆڕسكیل پابەند نەبێت توندترین سزا دەدەرێت و دەست بە سەر ماتۆرسكیلەكەیدا دەگیرێت ، ڕەوانەی گەراجی دەست بە سەرداگرتن دەكرێت".



PM:02:30:02/01/2022