بڕیارە سبەینێ سێشەممە لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه و بڕیار له‌باره‌ی ڕێكاری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بدات.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، سبەینێ سێشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەووەی كۆرۆنا بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە بڕیارەکان دەکرێت کە پێشتر بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا درابوون، هاوکات بڕیار و ڕێنمایی دیكه گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
به‌پێی دوایین ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا ٣٨١ هەزار و ١١٦ کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٧٢ هەزار و ٤٣٣ کەس چاکبوونەتەوە و حەوت هه‌زار و ١٢٢ کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.