خشتەی مووچەی دوو ڕۆژی ئایندەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی دارایی هەرێم بێت بڕیارە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بڕیارە سبەینێ چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی (ناوخۆ و پەروەردە و 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە) دابەشبکرێت".

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ مووچەی یەکەکانی (٧٠ و ٨٠) و وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکرا.


PM:01:30:04/01/2022