چەمچەماڵ.. تەرمی هاوڵاتییەک کە ئاسەوارى فیشەکى لەسەرە گەیەنرایە نەخۆشخانە

تەرمی هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی شۆڕش گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، کە ئاسەواری فیشەک بەسەر جەستەیەوە بووە. 

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند" تەرمی هاوڵاتییەک ڕەوانەی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کرا، کە پیاوێکی تەمەن (٥٩) ساڵە دانیشتووی ناحیەی شۆڕشە و ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیار بووە". 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای رێکارە یاساییەکان تەرمەکە لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا (١٢٢) رەوانەی پزیشکی دادی شاری سلێمانی کرا. 


PM:05:08:04/01/2022