بەپەلە.تائێستا هێرۆ ئیبراهیم‌و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بەشداری کۆبوونەوەیان نەکردووە

ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی لە کۆبوونەوەدان، بەڵام هیرۆ ئیبراهیم و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بەشداریان نەکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بینایەی مەکتبەی سیاسی لە کۆبوونەوەدان، بەبێ بەشداری هێرۆ ئیبراهیم و شۆڕش ئیسماعیل و نەجمەدین کەریم و رەفعەت عەبدوڵاو ئاسۆ ئەڵمانی.
بەپێی ئەو زانیاریانە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار و جەعفەر مستەفا و مەحمود سەنگاوی و عەدنان موفتی و ئەرسەلان بایز و قادر حەمە جان و عومەر فەتاح و عیماد ئەحمەد بەشداری کۆبووەنەوەکەن.
سەعدی پیرەش ئامادەی کۆبووەنەوەکە نەبووە، بەڵام مەلا بەختیاری سەرپشک کردووە.هەروەها (رزگار عەلی) ش لەدەرەوەی ولآتە. 
بەپێی ئەو زانیاریانە نازانرێت دەنگدان دەکرێت، یان دوادەخرێت.
کۆبوونەوەکەش بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدکردنی کەسێکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.



PM:12:22:15/07/2014