پۆلیسی سۆران، رایگەیاند کە کەسێکیان دەستگیرکردووە کە چەندان پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئافرەتاندا هەبووەو هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆکانی لێکردوون.
لە راگەیەندراوێکدا بەناونیشانی " تۆمەتبارێکی مەترسیدار دەستگیرکرا"، پۆلیسی سۆران دەڵێن" ئەمڕۆ لە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١/٥ پۆلیسی ناوشاری شاری سۆران / بنكەی پۆلیسی ســـۆران توانیـــان تۆمـــەتبارێكی داواكراو لەلایەن دادگایی لێكۆلیـــنەوەیی زاخۆ دەستـــگیر بكەن، بەناوی (س - ص - ع ) بەپێی مادەیی (٢)لە یاسایی خراپ بەكارھێــنانی ئامێــرەكانی پەیوەندی".
پۆلیسی سۆران ئەوەشیان خستۆتەڕوو کە لە ئەنجامی لێكۆلینەوە بۆیان دەركەوت كە تۆمەتباری ناوبراو پەیوەندی خۆشەویـــستی لەگەڵ دەیان ئافرەت درووست كردوە، دوواتر ھەڵساوە بە ھەڕەشەلێكردن و بەكارھێنانیان.