بۆجاری سێیەم گۆڕانکاری لە لیستی مووچەدا کرا

وەزارەتی دارایی تا ئێستا خشتەیەکی جێگیری مووچەی بڵاونەکردۆتەوە، ماوەی یەک هەفتەیە چەنین جار گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنەکەدا کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (سپی) ڕاگەیاند "وەزارەتی دارایی هەرێم کە بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتەکانی پەروەردە و کاروباری کۆمەڵایەتی موچە وەربگرن، بەڵام گۆڕانکاری لە لیستەکەدا کراوە و گۆڕدراوە بۆ فەرماندەیی زێرەڤانی، ليوای نەوت و گاز، هێزی ئامادەیی سلێمانی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان".

ئەمەش لەکاتێکدایە بۆ سێهەمین جارە وەزارەتی دارایی گۆڕانکاری لە لیستی موچەی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا کردووە و هەر جارە و ناوی چەند وەزارەتێک دەبات، لەکاتێکدا لە ٢ی مانگەوە پێدانی مووچە دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئێستاش لیستی مووچەی شوێنەکان یەکلای نەکراوەتەوە .

 



AM:10:32:06/01/2022