مەسرور بارزانی: پەیدابوونی چەند کەیسێکی ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایەی نیگەرانییە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پەیدابوونی چەند کەیسێکی ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایەی نیگەرانییە". 

ئێوارەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" پەیدابوونی چەند کەیسێکی ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایەی نیگەرانیە و وەزیری تەندروستیم راسپارادووە بۆ ئەوەی تیمەکانیان هەوڵی سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە کوردستان بدەن".

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە هاوڵاتییانی کوردستان دەکەم پابەندبن بە رێنماییەکان و ڤاکسین وەربگرن بۆ ئەوەی کوردستان پارێزراوبێت.

پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، کە پێنج حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕدراوی ئۆمیکرۆن لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە.


PM:07:16:06/01/2022