وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەستنی ماسك بۆ ستافی كارگێری، مامۆستایان و خوێندكاران لە كاتی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و دەستپێكردنەوەی وەرزی دووەم ئیلزامی دەبێت، هاوکات رۆژی ١٠ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی ساڵی (٢٠٢١ - ٢٠٢٢) ئه‌نجامده‌درێت".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی دووشه‌ممه ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) ئه‌نجامده‌درێت، به‌و بۆنه‌یه‌وه وێڕای سوپاسكردنی ته‌واوی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی په‌روه‌رده كه وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنیان به سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی پێهێنا، ئێمه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن به حكومی و ناحكومی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران، به‌ستنی ماسك بۆ ستافی كارگێریی و مامۆستایان و خوێندكاران له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دوه‌می خوێندن ئیلزامییه.
راشیگه‌یاند" له‌گه‌ڵ تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێك به ڤایرۆسی (ئۆمیكرۆن)، ده‌بێت رێكاره‌كانی خۆپارێزیی له‌ئاستێكی زۆر باش‌دا جێبه‌جێبكرێن، بۆیه پێویسته سه‌رپه‌رشتیاری هاورێی ره‌خنه‌گری قوتابخانه له‌كاتی سه‌ردانیكردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كان و ده‌ستپێكردنی وه‌رزی دوه‌م به دواداچون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن و ئاستی پابه‌ندبونی مامۆستایان و خوێندكاران بده‌نه په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان".
پەروەردەی هەرێم لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، بۆ مه‌به‌ستی خۆپارێزیی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو زیاتر له (یه‌ك ملیۆن و حه‌وسه‌د و په‌نجا هه‌زار) ماسك و (شه‌ش هه‌زار و حه‌وسه‌د) پاككه‌ره‌وه (معقم)ی به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی گشتی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌شكردووە.