وێنە.. هەودا ئەحمەد بە ستایلی جلی کوردی دەردەکەوێت

بێژەری دیاری باشووری کوردستان هەودا ئەحمەد نوێترین وێنەکانی خۆی بە ستایلێکی جیاواز بڵاوکردەوە. 

هەودا ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەکانی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە، کە تەواو جیاواز دەردەکەوێت و بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی. 

هەودا ساڵی (١٩٨٥) لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەر و ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامە و هونەر و کەلتوری پێشکەش دەکات.


PM:08:01:06/01/2022