لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی ته‌قته‌ق رایدەگەیەنێت" پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گوندی كانی له‌له گه‌نجێك به‌هۆی بەرکەوتنی گولله‌ی وێڵەوە كوژرا".
نه‌قیب هه‌رێم دڵشاد، لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی ته‌قته‌ق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگەیاند" پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی تەمەن (٢٦) ساڵ له گوندی كانی له‌له، كه سه‌رقاڵی كاری جوتیاری بووه به گولله كوژرا".
ئەوەشی خستەڕوو، كوژرانی ئەو هاوڵاتییە پاش ئه‌وه هاتووه كه له گونده‌كه‌ی به‌رامبه‌ریانه‌وه ده‌ستڕێژی گولله كراوه و به‌هۆیه‌وه گولله‌یه‌كی به‌ركه‌وتووه و تا ئێستا هۆكاری سەرەکی رووداوه‌كه ئاشکرا نەکراوە.
باسی له‌وه‌شكرد، له ئێستادا ته‌رمی گه‌نجه‌کە گوازراوەتەوە بۆ پزیشكی دادوه‌ری و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزە ئەمنییەکانیش له‌سەر رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.