بڕیارە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەبچێت و ئەنجوومەنی نوێنەرانیش کارنامەی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە، کە بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان دانیشتنەکە بەڕێوەدەبات.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کاتژمێر (١١:٠٠)ی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت و دانیشتنەکە لەلایەن مەحمود مەشهەدانی بەڕێوە دەچێت کە بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن و دوای خوێندنەوەی وتەیەك، دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەكەی دەكرێتەوە.