دوو شەپۆلی باران بارین و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزاییەكی بواری كەشناسی پێشبینی هاتنی دوو شەپۆلی بارانبارین و بەفر لە هەرێم دەكات و دەڵێت" لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت". 

محمد كەلاری شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، لە‌ ئیوارەی ڕوژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە ‌تا‌ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە شەپۆلێكی باران بارین‌ هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە سەرچاوەی شەپۆلەكە دەریای سور و ناوەڕاستە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و لە دوای ئەم دوو ڕۆژە شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە كە لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەكاتەوە. 


PM:01:31:08/01/2022