هەرچەندە هاووڵاتیان نیگەرانن
لە دۆخی کارەبا دوای دانانی پێوەری زیرەک، بەڵام وەزارەتی کارەبا بەردەوامە لە بەستنی
پێوەری زیرەک بۆ هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ ٨ی کانوونی
دووەم، لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، "ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکی قازی لە هەفتەبازاڕی شارەوە بۆ بەنزیجانەی
هەیکەلەکە لە شارۆچکەی سەیدسادق دەکەینەوە کە دەکەونە سەر فیدەری(١١)ی وێستگەی سەیدسادق، رۆژی یەکشەممە 9/1/2022 پێوەرى زیرەکی کارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە لە
کاتژمێرى (8ى بەیانى تا 4ى عەسر) کارەبایان نابێت."
هەر
لەڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، دواى به‌ستنی پێوه‌ره‌كه، له‌كاتى بوونى هه‌ر
كێشه‌یه‌ك، په‌یوه‌ندى به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وە بكه: 07701394642 - 07705493424