منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارۆچکەی چەمچەماڵ دۆزرایەوە

قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ‎‎بڵاویکردەوە، مناڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەت كە تەمەنی نزیكەی ١٠ ساڵ دەبێت دۆزراوەتەوە.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، كە لە ئێستادا مناڵەكە لە نوسینگەی توندوتیژی خێزانیە و داوا لە خانەوادەكەن دەكەن پەیوەندییان پێوە بكات بۆ وەرگرتنەوەی.

هەرلەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، مناڵەكە كچە و بلوزێكی پەمبەیی و پانتۆڵێكی شینی لەبەردایە و لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ دۆزراوەتەوە وگەر كەس زانیاری هەیە پەیوەندی بەم ژمارەی مۆبایلەوە 0770 151 5371 ەوە بكات.



PM:08:00:08/01/2022