سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌په‌یامێكدا رایدەگەیەنێت" ڕه‌نگه كێشه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و حكومه‌تی داهاتودا دروستببێت و ڕه‌نگه له ئه‌نجامدا ماڵی شیعه ڕێكبخرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، په‌رت و بڵاوی نێوان هێزه كوردیه‌كان بوو".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان له په‌یامێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوێنێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر په‌رله‌مانی عێراق كۆبوه‌وه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه كه‌رتبوونی ماڵی شیعه‌ی لێ بووه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بوو".
ئەوەشی خستەڕوو، محه‌مه‌د حه‌لبوسی له سوننه و حاكم زاملی له شیعه و شاخه‌وان عه‌بدوڵا له كورد، به‌ڵام به پێی هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان ڕه‌نگه كێشه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و حكومه‌تی داهاتوودا دروستببێت و ڕه‌نگه له ئه‌نجامدا ماڵی شیعه ڕێكبخرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، په‌رت و بڵاوی نێوان هێزه كوردیه‌كان بوو، هیوادارین هه‌وڵبده‌ن له‌وه زیاتر په‌رت نه‌بن، له‌گه‌ڵ ئومێدی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك.