سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی لەبارەی بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێك له هه‌نگاونانی كوردستان به‌ره‌و دواڕۆژێكی جیهانی و ئاسوده و ئارام بۆ خه‌ڵكی كوردستان".
مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" پێشوازییه‌كی گه‌رم له بڕیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌م بۆ لابردنی عێراق له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه مه‌ترسی زۆری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان له سه‌ره، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌به‌غدا، به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، پێكه‌وه كاریان كردوه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی باربوكردنی دارایی تیرۆر و تۆڕه‌كانی تاوان، له نێویشیاندا ئه‌نجامدانی زیادكردنی ئاشكرا و ئاڵۆگۆڕ و كاروباری نایاسایی به دراو".
وتیشی" چاكسازیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری دارایی گشتی و شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست و ڕێكاره‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌وازه سنورییه‌كان و فرۆشتنی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی ڕون و شه‌فاف كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆیته‌وه وردبینی بۆ ده‌كرێت، بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌هێزتر شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكه‌ین و هه‌روه‌ها توانیومانه به شێوه‌یه‌كی باشتر، چاودێری داهاته‌كانمان بكه‌ین له ڕێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سیستمی بانكی جیهانی، ئێستاش له ڕێگه‌ی بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگیی دارایی و وه‌به‌رهێنان له گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌نجامدانی چاكسازی له كه‌رتی بانكی ئاسانتر ده‌بێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا".
مه‌سرور بارزانی باسی لەوەشکردووە، بۆ ئێمه له كوردستان، ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌نگاوێكی تایبه‌تییه، داعش هه‌وڵیدا و شكستی هێنا له تێكدانی ژیانمان، بۆیه ئێمه له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانین بۆ په‌كخستن و ڕیشه‌كێشكردنی هه‌وڵه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی دارایی و خۆپاره‌داركردن له لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ( گروپی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی پاره‌داركردنی داعش).
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمه ئه‌م گۆڕانكاریانه‌مان له پێناو باشتركردنی داهاتوی خۆمان ئه‌نجامداوه، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م چاكسازییه ئابوری و خۆڕێكخستنه‌وه‌مان نه‌كردایه و ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ی بازرگانی نایاسایی نهبوبونایهتهوه، ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ نه‌ده‌ڕه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان له ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگیی بكه‌ین.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی" ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه به‌ده‌ستمانهێناوه، هاوكات له‌گه‌ڵ داننانی ئه‌وروپا به هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته هانده‌رێكی زیاتر بێت بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگیی نێوانمان له پێناو دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی ئابوری بۆ نه‌وه‌كانمان، من دڵنیام ئه‌مه ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێك له هه‌نگاونانی كوردستان به‌ره‌و دواڕۆژێكی جیهانیی و ئاسوده و ئارام بۆ خه‌ڵكی كوردستان".