ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاگادارییەکی لەبارەی ڕێکارەکانی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" پشكنینی كۆرۆنا له هه‌موو خاڵه سنورییه‌كان بۆ هه‌موو گه‌شتیاران ئه‌وانه‌ی كارتی ڤاكسینیشیان هه‌بێت ئه‌نجام ده‌درێت".
لە ڕاگەیەندراوێکدا ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاگاداری گشت گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی و بیانی ده‌كاتەوە، کە به‌پێی خاڵی دووی به‌یاننامه‌ی ژماره یەکی ساڵی (٢٠٢٢)ی لیژنه‌ی باڵای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، پشكنینی كۆرۆنا له هه‌موو خاڵه سنورییه‌كان بۆ هه‌موو گه‌شتیاران ئه‌وانه‌ی كارتی ڤاكسینیشیان هه‌بێت ئه‌نجام ده‌درێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پشكنینی كۆرۆنا ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه ناكرێت كه تێستی كۆرۆنایان پێش (٤٨) كاتژمێر ئه‌نجام داوه و پێویست ناكات دووباره پشكنینیان بۆیان بكرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بێت، بڕیاره‌كه له (١٢)ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ جێ به‌جێ ده‌كرێت.