زانا و كەسایەتی ئایینی و كۆمەڵایەتی ناسراوی شاری هەولێر مامۆستا (مەلا بەهائەددینی خەتێ) كۆچی دواییكرد.
لەمبارەیەوە دەزگای زانایان و زانستە شەرعیەکانی یەکگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا (مەلا بەهائەدین خەتێ) و زانایان دەكات و لە پرسەنامەكەدا هاتووە" لەگەڵ ڕازی بوونمان بە قەدەری خوای میهرەبان کۆچی دوایی مامۆستای دڵسۆزو خەمخۆری مزگەوت و میحراب و بانگخوازی کارامە و بە حیکمەت و دڵسۆزی خاک و خەڵکی شاری هەولێر، مامۆستا مەلا (بهاءالدینی خەتێ) ڕادەگەیەنین، کە مامۆستایەکی زانا و شەرع زان و موجیز بوو".
لە پرسەنامەکەدا ئەوەش هاتووە" بەناوی دەزگای زانایان و زانستە شەرعیەکانی یەکگرتوو پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی مامۆستا و زانایان دەکەین".
مامۆستا مەلا بەهائەددینی خەتێ یەكێك بوو لە زانا ناودارەكانی شاری هەولێر و خزمەتێكی زۆری زاناو فەقێیانی كردووە.