داخستن و دەستگیرکردن بەردەوامە
١٠٢ پیاو ٧١ ئافرەت دەستگیرکران


پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت کە هەڵمەتی رێکخستن و لە یاسا دەرچوون لە هەولێر بەردەوامەو ١٠٢ پیاو و ٧١ ئافرەت دەستگیرکراون.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" لە چوارچێوەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای هەولێر بۆ ڕێکخستنی یانەکانی شەوانە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو بە بوونی شوێنێک لەناو شاری هەولێر کەوا چەندین کاری نایاسایی و دوور لە ڕێنماییەکان و بەدەر لە ئادابی گشتی و پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی تێدا ئەنجام دەدرێت".

هەروەها دەشڵێت " هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوێنێ درەنگانی شەو تاکو بەرەبەیان لەو شوێنە (١٠٢) پیاو و (٧٧) ئافرەت دەستگیر کران وە هەروەها خاوەنی شوێنەکەش دەستگیر کرا".

پارێگاری هەولێر لە کۆتاییدا ئەوەش دەخاتەڕوو کە دەست بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کەرستەی قەدەغەکراو و جۆرەها حەبدا گیراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کرایەوە


AM:12:19:13/01/2022