دادگای فیدڕاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە واژۆی هەر نۆ ئەندامی سەرەکی دادگاکەی لەسەرە ئاماژەی بەوەکردووە، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت، بەهۆی ئەوەی دوو سکاڵا دژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، دوو پەرلەمانتار سکاڵایان لەسەر محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی تۆمارکردوە و پارێزەرەکانیان باس لەوە دەکەن لە کۆبوونەوەکەدا پێشێلکاری یاسایی و دەستوری روویداوە.