بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

کاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" سبەینێ‌ لە بازاڕێکی شارەکە دەست بە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكەین". 

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری خاوەن دوكانەكانی بازاری كاسۆمۆڵ لە شاری سلێمانی دەكەینەوە و ئەو بەشداربوانەی  دەكەونە سەر فیدەری (٣٠٩) سبەینێ شەممە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە كاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٤ی پاشنیوەڕۆ كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.


PM:07:04:14/01/2022