بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە بارەی ئامادەکردنی
ئۆتۆمبێل پێش بەفربارین ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی دووەم، بەڕێوبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانی لە بارەی ئامادەکردنی ئۆتۆمبێل پێش بەفربارین ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران
بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پێویستە پێش ئەوەی بەفر ببارێت، لە پێناو سەلامەتی شۆفێری
کردن و پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینەکانیان پێویستە ئەم رێنماییانە لەبەرچاو
بگیرێن.
ڕێنماییەکانی هاتو چۆ بۆ شۆفێران بەمشێوەیە هاتووە:
یەکەم/ ئامادە کردنی ئۆتۆمبێلەکەت بە دڵنیاکردنەوە
لە چەند خاڵێکی گرنگ:
١-پێویستە ئەنتی فرێز "شلەی دژە بەستن" بکەیتە ناو دەبەی رادێتەری
ئۆتۆمبێلەکەت.
٢-دڵنیابوون لە سیستەمی برێک لە ئۆتۆمبێلەکەتدا "سیستەمی ABS بەباشی کار بکات، نەبوونی لیک و لێچوون
لە سیستەمی برێکدا".
٣- تایەی ئوتومبیلەکەت پێویستە چاڵ و خەتەکانی لە ڕێژەی دیاریکراوی یاسایی
کەمتر نەبێت و بڕی دروست هەوایان تیادا بێت و نابێت هەوای کەم بێت.
٤- فڵچەی جامەکان بە باشی کاربکات.
دووەم/ پێویستە ئاگاداری ئەم خاڵانەبیت
١- سیستەمی گەرمی ئۆتۆمبێلەکە و هیتەری نەهێشتنی تەم بە باشی کار بکەن.
٢-پێویستە پاتری ئۆتۆمبیلەکەت نوێ بێت و هیچ کێشەی نەبێت.
سێیەم/ کەمکردنەوەی خێرایی بۆ رادەیەک کە توانای
وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەت هەبێت واتە لە ناو شارەکان خێرایی لە 30 بۆ 50 کلم/
کاتژمێرێک و نابێت زیاتر بێت، هەروەها بۆ دەرەوەی شارەکان لە 60 کلم یان کەمتر بەگوێرەی
بارودۆخی شەقامەکە خێرایی کەم و زیاد دەکەیت.
٣- پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبێلەکەی خۆت و ئۆتۆمبیلی بەردەمت،
ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە توانای وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێل لە بەفر باریندا
کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیل.
٤- ئیشکردنی لایت(گڵۆپ)ی نزم و لایتی تەم گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە
بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین کەم دەکاتەوە.
٥- پێویستە بانزینی تەواو لە ئۆتۆمبێلەکەتدا بێت بۆکاتی پێویست و قەرەباڵغی.
٦- نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ بگرێت بەڵکو بەنەرمی و لەسەرخۆیی.
٧- سەردان نەکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی
کات.
٨- بوونی بەتانییەک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەت ئەگەر ناچار بوویت گەشتێک بۆ دەرەوەی
شارەکان ئەنجام بدەیت.
٩- دیاریکردنی خێرایی لەکاتی بارانبارین و بەفردا بکوژێنەرەوە، چونکە دیاریکردنی
خێرایی لەم کاتانەدا وا دەکات کە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەت لە دەست بدەیت، لەوانەیە تۆ
وابیربکەیتەوە کە هاوکاریت دەکات و لەخێراییەکی دیاریکراودا دەتهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر
ئۆتۆمبێلەکەت بخلیسکێت و دیاریکردنی خێراییت کار پێکردبێت لەم کاتەدا ئۆتۆمبێلەکەت
خێراتر دەبێت و رەنگە زیانەکان زۆر زیاتر بکات.
١٠- لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو راستەوخۆ پەیوەندی بکرێت بەلایەنە پەیوەندیدارەکان.
سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان JCC ژمارە ١٠٠
هاتوچۆ ١٨٨
پۆلیسی فریاکەوتن ١٠٤
فریاگوزاری تەندروستی ١٢٢