د.مارف عومەر گوڵ کۆچی دوایکرد

د. مارف عومەر گوڵ، کەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانی و  ڕۆشنبیر و نوسەری کورد، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

 

ئەمڕۆ شەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، د.مارف عومەر گوڵ، ڕۆشنبیر و شاعیر و نوسەر و ئەکادیمیستی ناوداری کورد، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

 

کەمال سوبحان نوسەر و ڕۆشنبیر کە هاوکات هاوڕێی نزیکی د. مارف ە لە ئەکاونتی فەرمی خۆی بۆ کۆچی دوای ناو براو نوسیوییەتی " چەند بۆ من سەختە ئەم چەند وشەیە دکتۆر مارفی گوڵ، براو پشت و پەنام، خوات لەگەڵ و بە هیوای دیدارت رۆحت شاد پیاوە میهرەبانەکە".

 

کۆچکردوو د. مارف نزیکەی دوو هەفتەیە باری تەندروستی ناجێگیرە، ئەمڕۆش بەو هۆیەوە کۆچی دوایکرد.

د.مارف عومەر گوڵ یەکەم ئەکادیمستی کوردبوو، کە توێژینەوەی لەسەر جینۆسایدی کورد کردووە، پێشتریش راگری کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی بوو.

 

 



AM:11:41:15/01/2022