سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند له رۆژی 17 ته‌موزه‌وه ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار ده‌کرێته‌وه تا سێ رۆژ و هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت ناوی خۆی کاندید بکات بۆ ئه‌و پۆسته، به‌م پێیه سێ رۆژ له‌به‌ده‌م یه‌کێتی و کوردایه تا خۆی یه‌کلایی بکاته‌وه‌و کاندیدیك ده‌ستنیشان بکات.
په‌رله‌مانی عێراق دوێنێ 15 ی ته‌موز توانی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی که له سه‌رۆکێک و دوو جێگر پێکدێت هه‌ڵبژێرێت، پێش کۆتایی هاتنی دانیشتنه‌که سه‌رۆکه نوێکه‌ی په‌رله‌مان سه‌لیم جبوری رایگه‌یاند که سێ رۆژ له‌به‌رده‌م ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌دایه که دایه‌نه‌وێت خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار، به‌م پێیه‌ش 3 رۆژ له‌به‌رده‌م یه‌کێتیدایه بۆ ئه‌و پۆسته.
دوێنێ 15 ی ته‌موز مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له سلێمانی کۆبوونه‌وه بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌و هه‌ڵبژاردنی که‌سێک له‌ناو مه‌کته‌بی سیاسی تا ناوه‌که‌ی وه‌ک کاندیدی کورد بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ببێته سه‌رۆکی عێراق به‌پێی ئه‌و ته‌وافقه‌ی له‌نێوان هه‌ر سێ پێکهاته‌ی شیعه و کورد‌و وسنه‌دا هه‌یه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی دوێنێی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی وا بڕیاربوو هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و که‌سه بکرێت، ئه‌وانه‌ی کاندیدیشن ( به‌رهه‌م ساڵح و عومه‌ر فه‌تاح)ن هه‌رجه‌نده تا ئێستا ناوی نه‌جمه‌دین که‌ریمیش دێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی عه‌دنان موفتی و فواد مه‌عسوم ئه‌و کاره ناکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویدا هه‌ڵبژاردن نه‌کرا، چونکه هێرۆ ئیبراهیم و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵاو ئاسۆ ئه‌ڵمانی و نه‌جه‌مدین که‌ریم ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که نه‌بوون.( چاودێران وا لێکی ده‌ده‌نه‌وه که بۆیه ئه‌وان نه‌هاتوون تا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت و به‌رهه‌م ساڵح هه‌ڵنه‌بژێردرێت که وا باوه بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به‌تایبه‌تی هێرۆ ئیبراهیم و شاناز ئیبراهیم و له‌تیف ره‌شید، زۆر دژی کاندیدکردنی ناوبراون، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌مه ئه‌م بۆچوونه ئاشکرابوو که شاناز ئیبراهیم به ئاشکرا له رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا باس له‌وه ده‌کات ئه‌وه‌ی پشتیان کردۆته یه‌کێتی ئه‌و پۆسته‌ی پێ‌نادرێت).
یه‌کێتی ده‌بێت له‌م سێ رۆژه‌دا ئه‌و پۆسته یه‌کلایی بکاته‌وه، هه‌ر که‌سێکیش هه‌ڵبژێرن ده‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم ( ماوه به‌سه‌رچوو)و ئێستا گۆڕانیشی هاتۆته سه‌ر، په‌سه‌ند بکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که دیاریکردنی که‌سێک بۆ ئه‌و پۆسته، پرسێکی گرنگ و وێستگه‌یه‌کی هه‌ستیاری ژیانی ناو ئه‌و حیزبه‌و کوردستانه" چونکه ئه‌گه‌ر یه‌کێتی به‌ته‌وافق نه‌گاته دانانی که‌سێک ره‌نگه درز بکه‌وێته ناو ریزه‌کانیانه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و کاندیده له‌لای پارتیش په‌سه‌ند نه‌بێت، ره‌نگه یه‌ک ریزی کوردستانیش به‌ته‌واوی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق تێك بچێت".